فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

حەڤدەیەمین ساڵی بەندکرانی زەینەب جەلالیان بەندکراوی سیاسی بەبێ هەبوونی مافی مەرەخەسی
دوشەممە ۱۶-۱۱-۱۴۰۲   |  05-02-2024

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، زەینەب جەلالیان لە حاڵێکدا کە تەنیا سێ حەفتەی دیکەی لەگەڵ چوونە نێو حەڤدەیەمین ساڵی بەندکرانی مەودای هەیە، بەردەوام لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێ و لەژێر گوشاردایە و هێشتا لە مافی دەرمان و دەستڕاگەیشتن بە پزیشک بێبەشە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرەڕای ئەوەیکە مەترسی جددیی لەدەستدانی بینایی چاوی زەینەب جەلالیان لەئارادایە و تووشی نەخۆشیگەلی هەوکردنی دەم، تەنگەنەفەسی، کێشەی گورچیلە و هەرس بووە هێشتا لەگەڵ دژایەتی بەرپرسانی زیندان لەگەڵ دەستڕاگەیشتنی بە خزمەتە پزیشکییەکان ڕووبەڕووە. زەینەب جەلالیان زیاتر لە سێ ساڵە کە بێ هیچ ڕوونکردنەوەیەکی یاسایی بۆ زیندانی یەزد گواستراوەتەوە و لە تەواو ئەو ماوەیەدا، بە بێ لەبەرچاوگرتنی بنەمای جیاکردنەوەی بەندکراوان بەپێی سزاکانیان لەو زیندانە، لە مافە سەرەتایییەکانی خۆی وەکوو مەرەخەسی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەشبووە.