ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا و دۆستان و لایەنگرانی سروشت، لە ڕۆژی پێنجشەمە ١٨ی خەزەڵوەر، بە بۆنەی وەرزی گەڕانەوەی پەلەوەرە کۆچەرییەکان، هەڵمەتی خاوێن کردنەوەی دەشتی شەروانیان بۆ حەوتەمین سال، لە زبڵەکان، بەڕێوەبرد.
“دەشتی شەروان” یا سایتی پەلەوەرنواڕی شەروان، کەوتوەتە خواروی پەنگاوی زرێبار و نزیک ئاوایی یەنگیجە؛ یەکێ لە گلەوبەریە کاتیەکانی پەلەوەرە کۆچەریەکانە، کە لەم وەرزەدا خۆیان دەگیەننە زرێبار. “ئەنجومەنی سەوزی چیا”، لە پێناو هەست بە بەرپرسایەتی لە هەمبەر ژینگەپارێزی و بەتایبەت پێویستی پاراستنی پەنگاوی زرێبار و سەرکۆنەی ڕاوی پەلەوەر و، گرنگی پەلەوەرە کۆچەریەکان بۆ زرێبار و دانیشتوانی دەوروبەری ئەم پەنگاوە کە دەورێکی تایبەتی بۆ گەشەی ئابووری ناوچە و ڕاکێشانی گەشتیار هەیە، هەستاوە بە جێبەجێ کردنی ئەم ئەرکە گرنگە.