فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خوپیشاندان و نارەزایەتی بەرینی جەماوەری لە سەرتاسەری ئێران
چوارشەممە ۲۵-۰۸-۱۴۰۱   |  16-11-2022

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران خه‌ڵك هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم و گرتنی شه‌قامه‌كان و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دژبه‌ كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ شاره‌كانی “تاران”، “سنه‌”، “کرمانشا”، “بۆكان”، “مه‌هاباد”، “سه‌قز”، ”قۆروه‌”، “مه‌ریوان”، “ڕه‌وانسه‌ر”، “جوانڕۆ”، “سه‌وڵاوا” ، “ئیلام “وه‌رمێ”، ”قه‌زوێن“، “خووزستان”، “لوڕستان”، “شیراز”، “ڕه‌شت”، “مه‌شهه‌د”، “قه‌زوێن”، “ئه‌راك”، “مه‌روده‌شت”،” و “ئۆستانی فارس”، خه‌ڵك ڕژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌كانی سپای پاسداران و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه‌ كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی خۆیانیان ده‌ربڕی. شایانی باسه‌، خه‌ڵكی شاری بۆكان هێرشیان كرده‌ سه‌ر بینای فه‌رمانداری ئه‌و شاره‌ و له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌سه‌ختی تێكهه‌ڵچوون و هه‌روه‌ها هێزە سەرکوتکەرەکانی كۆماری ئیسلامی لە زۆربه‌ی شاره‌كان، ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵک كردووه‌ و گازی فرمێسک ڕێژ بەرەو ڕوویان فڕێداوه‌.