خوێندکارێکی خەڵکی بیجار دوای دەستبەسەرکرانی دووبارەی بەهۆی ئەشکەنجەی سەختەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا
پێنجشەممە ۲۴-۰۱-۱۴۰۲   |  13-04-2023
نەعیم لەشکری، خوێندکاری زانکۆی خوارزمی و خەڵکی بیجاڕ، شەوی سێشەممە ٢٢ی خاکەلێوە دوای دەستبەسەرکرانی دووبارەی لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە، لەژێر ئەشکەنجەی ئەو هێزە سەرکوتگەرانەدا بە سەختی برینداربووە و بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.
بەوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەم خوێندکارە لەژێر ئەشکەنجەدا بە سەختی بریندار بووە و بۆ نەخۆشخانەی “ئیمام حسێن”ی شاری بیجاڕ گواستراوەتەوە.ئەم سەرچاوەیە، هۆکاری دەستبەسەرکرانی نەعیم لەشکری بە “بڵاوکردنەوەی ستۆرییەک لە لەلاپەڕی شەخسی خۆی” لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام ڕاگەیاند.
نەعیم لەشکری پێشتریش، لە ڕێکەوتی ٥ی خەزەڵوەر لە ڕەوتی ڕاپەڕینی جەماوەریی “ژینا”دا لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکرابوو.