خوێندکارێکی پەیمانگای پیشەیی کچانەی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەسبەسەر کرا
دوشەممە ۲۱-۰۹-۱۴۰۱   |  12-12-2022
ڕۆژی شەممە، ١٩ی سەرماوەز، بیتا وەیسی، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی پاوە، لە کاتی ناڕەزایەتییە خوێندکارییەکانی پەیمانگای فەنی کچانەی شاری سنە، لەلایەن هێزە سەرکەتگەرەکانی ڕژیمەوە گیرا.هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیرانی ئەم کچە خوێندکارە لە دوای ڕفاندنی لەبەردەم بینای پەیمانگای پیشەیی کچانە لە گەڕەکیک لە شاری سنە، لەبەردەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ئامارە تۆمار کراوەکان، لە ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەرمانان هەتا یەکشەممە ٢٠ی سەرماوەز، لانی کەم ٧٨ خوێندکار لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر یاخود ڕفێندراون.