فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆئامادە کردنی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ هێرش کردنە سەر ڕژیمی کۆماری ئیسلامی
دوشەممە ۲۷-۰۴-۱۴۰۱   |  18-07-2022

ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی پووشپەڕ، “ئاویو کۆخاوی|” بەڕێوەبەری گشتیی ستادی هاوبەشی ئەرتشی ئیسرائیل ڕایگەیاند: “ئەرتشی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە حاڵی ئامادەبووندایە و دەبێ خۆمان بۆ هەر جۆرە دۆخ و سێناریۆیەک ئامادە بکەین”.
“ئاویو” جەختی کردەوە کە بژاردەی نیزامی دژی ڕێژیمی ئیسلامی لە سەرووی بەرنامەکانی ئەمنییەتی میللی ئیسرائیل دایە.
ناوبراو هەروەها باسی لەوە کرد کە بۆ بەکردەوەکردنی ئەم بڕیارە لە بوارەکانی “ماڵی، هێزی مرۆیی، زانیاری و فێرکاری” ئامادەن و تەنیا ماوە چەکوچۆڵی پێویست بۆ ئەو عەمەلیاتە ئامادە بکەن.
وتەکانی “ئاویو” لە حاڵێکدایە کە “کەماڵ خەڕازی” سەرۆکی شورای ستراتژیکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ڕژیم و “جەواد لاریجانی” جێگری پێشووی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕژیم وتوویانە کە :”ئێمە ئامادەین کە چەکی ناوەکی دروست بکەین”.