خۆسووتاندنی خوێندکارێک لە ئەهواز
هەینی ۱۶-۰۸-۱۴۰۴   |  07-11-2025

ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، خوێندکارێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی “ئەحمەد بالدی”، لە پارکی زەیتوونی ئەهواز لە ناڕەزایەتیی بە خراپکردنی دووکانی بنەماڵەییان لە لایەن هێزەکانی شارەداریی مەنتەقەی ٣ و ئینتزامی، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.
شایانی باسە، ئەم ڕووداوە دوای هەڵسووکەوتی نەشیاوی جێگری خزمەتگوزاری شارەداریی کە دەستی دایکی ئەحمەد بالدی گرت و بە شێوەیەکی دڕندانە خستییە دەرەوە، ڕوویداوە. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دایک و کوڕە لەکاتی ئامادەبوونی هێزەکانی شارەداریی، لەناو ئەم دووکانە مانیان گرتبوو. پێویستە بوترێ کە ئەم دووکانە ٢٥ ساڵ لەمەوبەر بە ڕێگەدانی فەرمی شارەداریی، لە لایەن مۆجاهێد بالدی باوکی ئەحمەد بالدی لە پارکی زەیتوونی ئەهواز داندرابوو.