ڕۆژی چوراشەممە ٤ی خەزەڵوەر، لە یادی چلەمین رۆژی قەتڵی دەوڵەتی ژینا ئەمینی لە سەقز بە تایبەت و باقی شارەکانی کوردستان و لە زۆربەی شارەکانی ئێران دژی رژیمی کۆماری ئیسلامی خۆپیشاندانی بەرین بەڕێوە چوو.
به پێی ئەو هەواڵانەی بەدەستمان گەیشتوون، له شاره‌كانی سنه، تاران، قه‌زوێن، سه‌قز، مه‌ریوان، بۆكان، كامیاران، بانه، وه‌رمێ، زه‌نجان،قەسر شیرین، ته‌ورێز، كرمانشا، ئیلام، دیوانده‌ره، مه‌هاباد، ڕه‌وانسه‌ر، ئاموڵ، قۆروه، مه‌شهه‌د، گۆرگان، برووجێرد، خۆڕه‌م ئاوا، ڕه‌شت، ئه‌راك، كرمان، بروجین،ئەنزەلی،ساری، ئێسفه‌هان، ئابادان، ئه‌هواز، لاهیجان و دەیان شاری دیكه خه‌ڵك دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و بۆ درێژه‌دان به ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له سه‌رشه‌قامه‌كان خۆپیشاندانیان به‌ڕێوه‌برد و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان تێكهه‌ڵچوون.