فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی بەرین لە ماداگاسکار و هەڵوەشانەوەی دەوڵەتی ئەم وڵاتە
چوارشەممە ۰۹-۰۷-۱۴۰۴   |  01-10-2025

ناڕەزایەتییە بەرفراوانەکانی ماداگاسکار کە لە ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەزبەرەوە دەستی پێکردووە، بووە هۆی ئەوەیکە ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەزبەر، سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە “ئاندرێ ڕاژولینا”، دەوڵەت هەڵبوەشێنێتەوە.
شایانی باسە، ئەم ناڕەزایەتییانە لەگەڵ سەرکوتی خوێناوی پۆلیس بەرەوڕوو بوویەوە و لە ئەنجامیدا لانیکەم ٢٢ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکەش بریندار ببوون. بانگەوازی ئەم ناڕەزایەتییانە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرابوویەوە و گرووپێک بە ناوی “نەوەی Z ماداگاسکار” ڕۆڵی سەرەکی لە ڕێکخستنی ئەم ناڕەزایەتییانە هەبووە. زۆرێک لە ناڕازییان ئەم خۆپیشاندانە گرێ دەدەنەوەی بە ئەزموونی ئێعتڕازی لە نێپاڵ، کێنیا و ئۆگاندا. شوێنێک کە سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان تێیدا دەگەڕێتەوە بۆ ناوەڕاستی مانگی سێپتامبەر. کاتێک کە پچڕانی بەردەوامی کارەبا و گەندەڵی سیستماتیکی دەوڵەتی، بووە هۆی تەشەنەسەندی تووڕەیی خەڵک.