خۆپیشاندانی خەڵکی بەلووچستان دژی کۆماری ئیسلامی بەردەوامە
شەممە ۰۱-۱۱-۱۴۰۱   |  21-01-2023
ڕۆژی هەینی ٣٠ی بەفرانبار، هەزاران کەس لە خەڵکی ئازادیخوازی بەلووچستان، بە وتنەوەی دروشمی؛ بەسیجی، سپاهی، داعشی ئێمە ئێوەن، ئازادی، ئازادی ئازادی، نا بۆ مەڵا و نا بۆ شا، سپای تیرۆریست، مەرگ و نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی و مەرگ و نەمان بۆ خامنەیی ڕژانە سەر شەقامەکان.
هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، لە سەرەتای حەوتووی ڕابردووەوە شارەکانی بەلووچستانیان بە تەواوی میلیتاریزە کردبوو، لەبەر ئەوەی خەڵکی ئازادیخوازی بەلووچستان نەڕژێنە سەر شەقامەکان، بەڵام لە زۆربەی شارەکانی بەلووچستان هاوشێوەی هەینییەکانی ڕابردوو ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.