فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی دانیشتووانی گوندی مەجرییە لەئاست کەم ئاوی
پێنجشەممە ۰۲-۰۵-۱۴۰۴   |  24-07-2025

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٤، دانیشتووانی گوندی مەجرییەی سەر بە پارێزگای بابل،بەهۆی کەمئاوی خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و خۆپیشاندەران ڕێگای “حللە_دیوانیە”یان بەست.
خۆپیشاندەران لەسەر ئەو باوەڕن کە داخستنی ڕێگاوبانەکان پەیامێکی ناڕەزایەتییە و ئامانج لێی، فشارخستنە سەر بڕیاردەرانە بۆ خێراکردنی چارەسەرکردنی پرسی کەمئاوی، چونکە کاریگەریی زۆریی لەسەر دانیشتوانی ناوچەکە کردووە. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ئەمساڵ، هاووڵاتیانی شارۆچکەی خاڵس لە پارێزگای دیالە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، لە بەردەم باڵەخانەی قایمقامییەت خۆپیشاندانیان ئەنجام دابوو و داوای خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان کرد، بەتایبەتی قیرتاوکردنی ڕێگاوبان و دابین کردنی  ئاو و کارەبا.