فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی دانیشجوویان له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران
سێشەممە ۰۳-۰۸-۱۴۰۱   |  25-10-2022

رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دانشجوویانی زانكۆ له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران دژ به‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌ برد.
دانیشجوویانی زانکۆی زاهیدان و دانیشجوویانی زانکۆی گونبەندی کاووسی نیشابور و دانیشجوویانی زانکۆی دەروونناسی و زانستی تەربیەتی زانکۆی تاران و دانیشجوویانی زانکۆی سەنعەتی قوم و دانیشجوویانی زانکۆی ئیسفەهان و دانیشجوویانی زانكۆی چه‌مرانی ئه‌هواز و دانیشجوویانی زانكۆی یادگاری تاران، هاوكات له‌گه‌ڵ یه‌ك له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و بۆ درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌ سه‌راسه‌رییه‌كان هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌ برد.