فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە شاری ناسرییە
دوشەممە ۲۶-۰۶-۱۴۰۳   |  16-09-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆمەڵێک لە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە سەنتەری شاری ناسرییە لە ناوەندی پارێزگای زیقار، لەبەرامبەر بینای ئەم پارێزگایە، دەستیانداوەتە کۆبوونەوە و بە سووتاندنی تایە و دەربڕینی ناڕەزایەتیی، خوازیاری دامەزراندن بوون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، خۆپیشاندەران داوای دامەزراندن لە دامودەگاکانی حکوومەت بە گوێرەی بڕوانامە و پسپۆرییەکانیان و بەپێی داواکارییەکانی پاشکۆی تایبەتمەند بۆ دامەزراندن دەکەن. شایانی باسە، بەهۆی زۆری ژمارەی خۆپیشاندەرانەوە، هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندەران و هەوڵیان داوە بڵاوەیان پێ بکەن، بەڵام هەوڵی هێزە ئەمنییەکان بۆ دوورخستنەوەی دەرچووانی خۆپیشاندەر، بووەتە هۆی ئاڵۆزی و پێکدادان و توندوتیژی لێ کەوتووەتەوە. بە گوێرەی زانیارییەکان، ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران دەستگیرکراون و چەند کەسێک بەسووکی بریندار کراون. پێویستە بوترێ کە هەرچەندە لە بودجەی پەسەندکراوی ساڵی 2024، هیچ دامەزراندنێک جێگەی نەکراوەتەوە، بەڵام بە درێژایی هەشت مانگی ڕابردوو لە بەغدا و پارێزگاکانی باشووری عێراق، بەردەوام دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ بە دەستهێنانی مافی دامەزراندن لەبەردەم دامەزراوەکانی حکوومەتی عێراق خۆپیشاندانیان کردووە و چەند جارێکیش توندوتیژیی لێ کەوتووەتەوە و هێزە ئەمنییەکان پەلاماری خۆپیشاندەرانیان داوە.