فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی دەرچووانی پزیشکی لە بەغدا
دوشەممە ۱۰-۰۶-۱۴۰۴   |  01-09-2025

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی خەرمانانی ١٤٠٤، نزیکەی ٦٠٠ دەرچووی پسپۆڕی جۆراوجۆری پزیشکی لە پارکی ئەلئومە خۆپیشاندانیان کرد و بەرەو ناوچەی سەوز بەڕێکەوتوون.
بەگوێرەی میدیاکان، ئەو خۆپیشاندەرانە داوای دامەزارندن و جێبەجێکردنی یاسای ژمارە ٦ی ساڵی 2000 دەکەن. کە یاساکە باس لە دامەزاردنی دەرچووانی بەشە تەندروستییەکان دەکات. ئەمە لە حاڵێکدایە کە چەندین جارە بە سەدان دەرچووی پزیشکی لە بەغدا لەبەردەم وەزارەتی تەندروستی و ناوچەی سەوز خۆپیشاندان دەکەن و داوای دامەزراندن لە حکوومەت دەکەن.