خۆپیشاندانی دەیان هەزار کەسی لە ئاڕژانتین
دوشەممە ۰۴-۰۲-۱۴۰۲   |  24-04-2023
شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە ٤ی مانگی گوڵان، بە دەیان هەزار کەس لە ئەندامانی یەکێتییە کرێکارییەکانی ئاڕژانتین لە ناڕەزایەتیی بە چوونەسەرەوەی لەڕادەبەدەری ڕێژەی ئاوسان و بێ توانایی دەوڵەت لە کۆنتڕۆڵ کردنی، هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕێژەی ئاوسان لە ئاڕژانتین بۆ زیاتر لە ١٠٠ لەسەد بەرزبووەتەوە و ٣٧ لەسەدی کۆمەڵگای ئەم وڵاتە، لەژێر هێڵی هەژاری دەژین. خۆپیشاندەران بەهاتنە سەر شەقام لە شاری بۆینێس ئایرێس پێتەختی ئاڕژانتین، لەدژی ناکارامەبوونی دەوڵەت لەئاست کۆنتڕۆڵ کردنی ئەم بارودۆخە، درووشمی دژە دەوڵەتیان وتووەتەوە.