فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی دەیان هەزار کەسی لە ئاڵمان
یەکشەممە ۰۱-۱۱-۱۴۰۲   |  21-01-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، رۆژی یەکشەممە ١ی ڕێبەندان، بە دەیان هەزار کەس لە خەڵکی ئاڵمان لەدژی پارتی توندڕۆی ئاڵمان، هاتنە سەرشەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس لە زۆرێک لە شارەکانی ئاڵمان بە هاتنە سەر شەقام، لەئاست کۆبوونەوەی نهێنی نێوان پارتی دەستە ڕاستی و توندڕۆی ئاڵمان ناسراو بە “ئاڵترناتیڤ بۆ ئاڵمان” و پارتی “نێئۆ نازیستەکان” کە بە ئامانجی دەرکردنی بە کۆمەڵی پەنابەران بەڕێوەچووبوو، ناڕەزایەتییان دەربڕی.