فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی دەیان هەزار کەسی لە ئاڵمان دژبە پارتی ئاڵتێرناتیڤ بۆ ئاڵمان
دوشەممە ۲۹-۱۱-۱۴۰۳   |  17-02-2025

بەپێی ڕاپۆرتێکی دویچەوێلەی فارسی، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، بە دەیان هەزار کەس لە شاری بێرلین پایتەختی ئاڵمان، دژبە پارتی توندڕۆی “ئاڵتێرناتیڤ بۆ ئاڵمان AFD” و سیاسەتەکانی فرێدریش مێرتس، بەربژێری دوو پارتی دێمۆکرات مەسیحی و سۆسیال مەسیحی بۆ پۆستی ڕاوێژکاری باڵا، هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
لە حاڵێکدا کە بەڕێوەبەرانی ئەم خۆپیشاندانە ژمارەی بەشداربووانیان ٣٨ هەزار کەس ڕاگەیاندووە، بەڵام پۆلیسی ئاڵمان ژمارەی بەشداربووانی بە ٣٠ هەزار کەس داوەتە قەڵەم. خۆپیشاندەران دەڵێن: بۆ دێمۆکراسی و یەکگرتوویی” هاتوونەتە سەر شەقام و لە پاڵ یەک ڕاوەستاون.