فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی دەیان هەزار کەسی لە ئیسڕائیل دژبە سیاسەتەکانی نێتانیاهوو
یەکشەممە ۰۳-۰۴-۱۴۰۳   |  23-06-2024

ڕۆژی شەممە ٢ی پووشپەڕ، بە دەیان هەزار کەس لە نەیاران و ڕەخنەگرانی نێتانیاهوو، لە تێلاڤیڤ پایتەختی ئیسڕائیل هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
بەپێی ڕاپۆرتی دۆیچە ڤێلە، بە دەیان هەزار کەس لە خەڵکی ئیسڕائیل لە ناڕەزایەتیی بە سیاسەتی دەوڵەتی ئم وڵاتە، لە شاری تێلاڤیڤ هاتنەسەر شەقامەکان و خوازیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی نوێ بوون. شایانی باسە، زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەس لەم خۆپیشاندانەدا بەشداریان کردبوو و دەڵێن: دەوڵەتی نێتانیاهوو بە ئاقەست درێژە بە شەڕی غەززە دەدات و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەیکە گیانی دیلە ئیسڕائیلییەکان بکەوێتە مەترسییەوە.