فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی سەدان هەزار کەسی لە ئیسڕائیل
یەکشەممە ۱۸-۰۶-۱۴۰۳   |  08-09-2024

شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ١٧ی خەرمانان، بە سەدان هەزار کەس لە خەڵکی ئیسرائیل لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئەم وڵاتە، بۆ جارێکی دیکەهاتنە سەر شەقامەکان و بەوتنەوەی درووشم لەدژی دەوڵەتی نەتانیاهوو، خوازیاری ڕێککەوتنی خێرا لەگەڵ حەماس بە مەبەستی ئازاد کردنی دیلەکان بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی دویچەڤێلەی ئاڵمان،  ناڕازییان بنیامین نێتانیاهوو بەوە تاوانبار دەکەن کە بۆ مانەوەی دەوڵەتەکەی، ڕێککەوتنی ئاگربەس لەگەڵ حەماسی بە بۆنبەست کێشاوە. هاوکات ڕاگەیەنەرەکانی ئیسڕائیلی ڕایانگەیاندووە، خۆپیشاندانەکانی دژە دەوڵەتی لە شارەکانی حەیفا، کەفەرسەبا، بەنرشەبا و ڕیشوون لێزیۆن، بەڕێوەچووە. شایانی باسە، خۆپیشاندەران بەوتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی وەک “ئێستا ئێستا”، و “ئەوانمان زیندوو دەوێت”، داوایان لە بێنیامین نەتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە کرد کە بە مەبەستی ڕزگار کردنی گیانی دیلەکان، هەرچی زووتر لەگەڵ حەماس بگەن بەڕێککەوتن. لە لایەکی دیکەوە، ئەنجوومەنی بنەماڵەی دیلەکان و بێسەروشوێن بووان، لە هەوڵێکی سەمبۆلیک ڕایانگەیاندووە، خۆپیشاندانەکە وەک ڕابردوو لە گۆڕەپانی “دیلەکان” لە تێلاڤیڤ بەڕێوەناچێ و لەبەرامبەردا، لە شەقامی “Begin” کە وروودی بارەگای سپای بەرگری ئیسڕائیلە، بەڕێوەدەچێت.