فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی سەدان هەزار کەسی لە ئەمریکا دژی سیاسەتەکانی دەوڵەتی تڕامپ
دوشەممە ۱۸-۰۱-۱۴۰۴   |  07-04-2025

ڕۆژی شەممە ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، بە سەدان هەزار کەس لە چوارچێوەی ١٢٠٠ خۆپیشاندان لە ٥٠ ویلایەتی ئەمریکا، لەژێر ناوی “دەستت کورت کەوە” لە ناڕەزایەتیی بە سیاسەتەکانی دەوڵەتی دوناڵد تڕامپ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە، هاتنە سەر شەقامەکان و بە وتنەوەی درووشم دژی تڕامپ و “ئیلان ماسک” سەرۆکی ئیدارەی بووژاندنەوەی ئەمریکا، دژایەتی خۆیان لەگەڵ ڕێکاری دەوڵەت سەبارەت بە تەوەرەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و سەپاندنی باجی بازەرگانی ڕاگەیاند.
 بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خۆپیشاندەران خوازیاری کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی میلیاردێرەکان، گەندەڵی بەربڵاو لە دەوڵەتی تڕامپ، کەم کردنەوەی بوودجەی بیمەی تەئمینی ئیجتماعی کەسانی کەم داهات و ڕێکاری دەوڵەتی تڕامپ لە هەمبەر، کۆچبەران و هاوڕەگەز خوازەکان بوون. ئەم ناڕەزایەتییانە لە سەرتاسەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەوانە: کالیفۆرنیا، نیۆیۆرک، واشینگتۆن، دێنوێر، داڵاس و جۆرجیا بەڕێوەچووە.