فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی سەدان هەزار کەسی لە وڵاتانی جیهان بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن
یەکشەممە ۱۹-۱۲-۱۴۰۳   |  09-03-2025

ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕەشەممە بەرابەر لەگەڵ ٨ی مارس، بە سەدان هەزار کەس لە ژنان و پیاوان لە سەرتاسەری وڵاتەکانی جیهان، بۆ ڕێزگرتن لەڕۆژی جیهانی ژن، هاتنە سەر شەقامەکان و خوازیاری پشتیوانی لە یەکسانی حەقدەستەکان و کۆتایی هێنان بە توندووتیژی دژ بە ژنان بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بە سەدان هەزار کەس لە وڵاتانی جیهان لەوانە، ئینگلیس، ئەمریکا، کانادا، فەڕانسە، ئیسپانیا، ئاڵمان، هولەند بێلژیک، ئیتالیا، یونان، ڕووسییە، چین، تورکییە و چەندین وڵاتی دیکە، بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن بە درووشمی “لەناوبردنی کۆڕپەڵە مافێکی مرۆییە” و “ژنان تەنیا کاتێک ئازاد دەبن کە هەموو ژنانی جیهان ئازاد بووبێتن،  لەگرتووخانەکانەوە گرتوویەتی هەتا زیندانەکان، لە کۆنگۆوە تا فەلەستین و لە مەزراکانەوە هەتا کارخانەکان”، خۆپیشاندانیان کرد و وێڕای ڕێزگرتن لەم ڕۆژە، بۆ جارێکی دیکە جەختیان لەسەر خواستە پێشێلکراوەکانی ژنان کردەوە.