فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی سەدان کەسی جووتیاران لە ئینگلیس
چوارشەممە ۲۴-۱۱-۱۴۰۳   |  12-02-2025

بەپی ڕاپۆرتەکان، بەسەدان جووتیاری ئینگلیسی، لە ناڕەزایەتیی بە سەپاندنی باجی نوێ لە لایەن دەوڵەت بەسەر ئەو زەویانەی کە بە شێوەی بنەماڵەیی پێیان گەیشتووە، بە تراکتۆرەکانیان بە بەردەم وەزارتخانەکانی “وایت هاڵ لەندەن” تێپەڕبوون و لەئاست ئەم بڕیارە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە. شایانی باسە، هەندێکیان بە تانک لەم خۆپیشاندانە ئامادە بوون.
جێگای ئاماژەیە، ئەم خۆپیشاندانە کە لە لایەن بزووتنەوەی “کشتوکاڵی بریتانیا ڕزگار کەن” ڕێکخراوە، ئامانجەکەی گۆڕینی سیاسەتەکانی دژە جووتیاری دەوڵەت و هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوە بۆ پێوەندییەکانی دەوڵەت لەگەڵ یەکێتیی ئۆرووپا و هەناردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی بریتانیایە.