بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی هەینی ٢٩ی گوڵان، بە سەدان کەس لە خەڵکی ژاپۆن، لە دژی بەڕێوەچوونی دانیشتنی گرووپی ٧ لەم وڵاتە، هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان لە ڕێگەی بەدەستەوەگرتنی چەندین پلاکاری ئێعترازی و وتنەوەی درووشم گەلێکی وەک “نا بۆ دانیشتنی ئێمپێریالیستی گرووپی ٧”، “دەست لە ئۆکڕاین بکێشنەوە” و “نا بۆ شەڕ لەدژی چین”، لە شاری هیرۆشیما هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد. جێگەی ئاماژەیە، ئەمڕۆ هەینی ٢٩ی گوڵان، لە شاری هیرۆشیما لە باشووری ڕۆژئاوای ژاپۆن، کۆبوونەوەی سەرانی G7 دەستی پێکردووە و لەو کۆبوونەوەیەدا کە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، کیشیدا فومیۆ میوانداری دەکات، هەریەک لە سەرکردەکانی ئەمریکا، فەڕانسە، بریتانیا، ئاڵمان، کانادا و ئیتالیا بەشداریان کردووە.