فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی سەدان کەسی لە ژاپۆن
شەممە ۲۸-۰۵-۱۴۰۲   |  19-08-2023

بەسەدان کەس لە خەڵکی “تۆکیۆ”ی ژاپۆن، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، لە ناڕەزایەتیی بە گەڵاڵەی دەوڵەت سەبارەت بە ڕۆکردنی پاشماوەکانی وزەخانەی ناوەکی فۆکۆشیما لە ئەقیانووسی ئارام، دەستیاندایە خۆپیشاندان.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، چەندین وڵاتی دیکەش لەوانە چین، لە ئاست ئەم گەڵاڵەیە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە. بەپێی ئەم گەڵاڵەیە کە لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە پەسەند کراوە، سەرجەم پاشماوەکانی وزەخانەی ناوەکی فۆکۆشیما کە هەڵگری مەوادی رادیۆئەکتیڤین، دەکرێنە ناو ئەقیانووسی ئارامەوە. جێگای ئاماژەیە، ڕووداوی سۆنامی لە ژاپۆن لە ساڵی ٢٠١١ی زاینیی، بووە هۆی ئەوەیکە زەرەر و زیانێکی زۆری لێکەوتەوە و بەهۆیەوە دوو تەقینەوە لە ڕاکتۆرەکانی وزەخانەی فۆکۆشیما ڕوویدا. لە ئێستادا و دوای تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ بەسەر ئەم ڕووداوە، کاربەدەستانی ژاپۆن ڕایانگەیاندووە کە لە ماوەی ١٠ ساڵدا، زیاتر لە یەک میلیۆن و ٣٠٠ هەزار تۆن ئاوی تێکەڵ بە ڕادیوئەکتیڤ لە ئەقیانووسی ئارام خاڵی دەکەن.