فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا
یەکشەممە ۱۱-۰۲-۱۴۰۱   |  01-05-2022

هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی کرێکار، مامۆستایان و کرێکاران و خوێندکاران ڕۆژی یەکشەممە ١١ی مانگی گوڵان بەرابەر لەگەڵ یەکی مەی لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد و درووشمی دادخوازانەیان وتەوە و لەسەر گەیشتن بە مافە ڕەواکانیان پێداگرییان کرد. بەپێی ئەو وێنە وگرتە ڤیدیۆیانەی کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوەتەوە مامۆستایان لە شارەکانی شیراز، ئەراک، کرماشان، نورئابادی فارس، قزوین، خوراسانی ڕەزەوی، ئەردەبیل، سنە، سەقز و خومەینی شار و دەیان شاری چکۆلە و گەورەی دیکەی ئێران دەستیان داوەتە کۆبوونەوە.