خۆپیشاندانی ملیۆنی نەیارانی دەوڵەت لە لەهێستان
دوشەممە ۱۰-۰۷-۱۴۰۲   |  02-10-2023
بەپێی ڕاپۆرتێکی هەواڵدێری یۆرۆنیووز، یک ملیۆن کەس لە نەیارانی دەوڵەتی لەهێستان، لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی دیاری کردنی یاسا لەم وڵاتە، خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
پارتی پۆپۆلیست شۆڤێنیستی “یاسا و دادپەروەری” بە ڕێبەری یاروسلاڤ کاچێنسکی، سەرەڕای ناکۆکیی لەگەڵ یەکێتی ئۆرووپا بەهۆی بردنە ژێر پرسیاری دەسەڵاتی یاسا لەم وڵاتە، بە ٣٥ لەسەدی دەنگەکان هەروا لەپێش ڕکابەرەکانیەتی. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕەزبەر، زۆرێک لە لایەنگرانی ئەم پارتە، لە پێتەختی لەهێستان لەدژی دەوڵەتی نەتەوایەتیی ئەم وڵاتە، خۆپیشاندانیان ئەنجام داوە.