فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی میلیۆنی لە دوو هزار شاری ئەمریکا دژبە سیاسەتەکانی تڕامپ
یەکشەممە ۲۵-۰۳-۱۴۰۴   |  15-06-2025

ڕۆژی شەممە ٢٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤، لە دوو هەزار شاری ئەمریکا، ناڕەزایەتیی سەرتاسەری لەدژی سیاسەتەکانی دوناڵد تڕامپ بەڕێوەچوو کە بە گەورەترین خۆپیشاندانەکان لەکاتی هاتنەسەر کاری دووبارەی تڕامپ ناوبردراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم ناڕەزایەتییانە کە لەژێر ناوی “نا بۆ پاشا” لە لایەن بەڕێوەبەرانی خۆپیشاندانەکانی ئەمریکا ڕێکخراوە، ڕایانگەیاندووە، لەم ناڕەزایەتییانەدا پێنج میلێۆن کەس بەشداریان کردووە. ناڕازییان بەتوندی سەرکۆنەی هەڵسووکەوتی تڕامپیان سەبارەت بە گرتنەبەری سیاسەتی دژی کۆچبەران کردووە و ڕەخنەیان لە دەرکردنی بەربڵاوی کۆچبەران لەم وڵاتە گرتووە. شایانی باسە، لە شاری لۆس ئانجلێس، هێزەکانی پۆلیس بۆ بڵاوەپێرکردن بە خۆپیشاندەران، لە گازی فرمێسکڕێژ کەڵکیان وەرگرتووە. هەروەها لە شاری “ساڵت لەیک سیتی” لە ویلایەتی یووتا، خۆپیشاندەرێک لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە تەقەی لێکراوە و بە سەختی برینداربووە. هەروەها لەم پێوەندەدا خۆپیشاندەرێکی دیکە لە لایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەر کراوە. لە لایەکی دیکەوە، لە شاری نیۆیۆرک، چەندین کەس لە خۆپیشاندەران، لە لایەن هێزەکانی پۆلیس دەستبەسەر کراون.