فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیی دژ بە ئێعدامی هاووڵاتییان لە ئێران
یەکشەممە ۳۱-۰۲-۱۴۰۲   |  21-05-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە زۆربەی شارەکانی ئۆرووپا و ئامریکا، هاووڵاتییانی ئێرانی لەدژی ئێعدامی هاووڵاتییان لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی شەممە ٣٠ی گوڵان هاتنە سەر شەقامەکان و هاوتای خەڵکی ئێران ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەسەر بانگەوازی ئەنجوومەنی بنەماڵەی قوربانیانی گەشتی ئاسمانی “پی ئێس ٧٥٢”ی ئۆکڕاین، ڕۆژی شەممە لە دەیان شاری ئۆرووپا، ئامریکا، کانادا و ئۆستڕالیا، خۆپیشاندان لەدژی ئێعدامی ئەم دوائیانەی هاووڵاتییان لە ئێران بەڕێوەچووە. جێگەی ئامەژەیە، خۆپیشاندەران لە ئاڵمان لە شارەکانی، بێرلین، کۆڵن، فڕانکفۆرت، مۆنیخ، گۆتێنگێن، هامبوورگ، یێنا، کیل و ماربۆرگ، بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ئێران و دژ بە ئێعدامی هاووڵاتییان، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.