فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی كرێكارانی شێركه‌تی نیرو موحه‌ڕكه‌ی قه‌زوین
هەینی ۰۴-۰۹-۱۴۰۱   |  25-11-2022

ڕۆژی جومعە ‌‌٤ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شێركه‌تی نیرو موحه‌ڕكه‌ی قه‌زوین به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كرانی داواكارییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و په‌یوه‌ست بوون به‌ كرێكارانی مانگرتووی سه‌نعه‌تی ئۆتۆموبیل سازی. ‌
كرێكارانی شێركه‌تی نیرو موحه‌ڕكه‌ی قه‌زوین به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كرانی داواكارییه‌كانیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی شێركه‌ته‌كه‌وه‌‌ سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌ شوێنی كاره‌كانیان مانیان گرت و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و په‌یوه‌ست بوون به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌رتاسەریەکانەوە. شایانی باسه‌ کە ئه‌مه‌ حه‌وته‌مین مانگرتنی شێركه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌ به‌ مانگرتنی كرێكارانی سه‌نعه‌تی ئۆتۆموبیل سازی له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا.