فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی كرێكارانی پترۆشیمی ڕازی له ماهشه هر
پێنجشەممە ۰۶-۱۱-۱۴۰۱   |  26-01-2023

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی پترۆشیمی ڕازی له‌ ماهشه‌هر له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان و لەسەرکار دەرکردنی هاوکارەکانیان كۆبوونه‌وه‌ و خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد. كرێكارانی پترۆشیمی ڕازی ماهشه‌هر له‌ ئاست نەدرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و له‌سه‌ركار دورخستنه‌وه‌ی نوێنه‌ره‌ سه‌ربه‌خۆكانیان له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ته‌وه‌، ناڕازین  و به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ و خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان بوون.