فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە دژی وشکبوونی دەریاچەی ورمێ
یەکشەممە ۲۶-۰۴-۱۴۰۱   |  17-07-2022

ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ،دانیشتووانی شاره‌كانی ورمێ و نه‌غه‌ده‌، به‌پێی بانگهێشتێك كه‌ پێشتر له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكرابۆوه‌، ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و لە دژی به‌رپرسانی نالایقی رژیمی كۆماری ئیسلامی كه‌ بوونه‌ته‌ هۆی وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ دروشمیان دا.به‌پێی ئه‌و بانگێشتنامه‌یه‌، بڕیار وابوو كه‌ له‌ ئۆستانه‌كانی “زه‌نجان”، “ئازه‌ربایجانی شه‌رقی”، “ئازه‌ربایجانی غه‌ربی”، “ئه‌رده‌بیل” و “تاران” دژبه‌ وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی نالایقی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌، خۆپێشاندان بەرێوە بچێت. بەلام، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیم هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر خۆپێشانده‌ران و تێكهه‌ڵچوون ڕۆویداوه‌ و چه‌ندین كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركراون. له‌ شاری “ئه‌رده‌بیل”یش خه‌ڵكی ناڕازی ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و پشتیوانی خۆیان له‌ خۆپێشانده‌رانی شاره‌كانی ورمێ و نه‌غه‌ده‌ ده‌ربڕی.