خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی بەغدا دژ بە خراپی دۆخی کارەبا
یەکشەممە ۲۲-۰۴-۱۴۰۴   |  13-07-2025

ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٤، سه‌رچاوه‌كانی ناوخۆی عێرق بڵاویان كرده‌وه، هاووڵاتییانی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا له دژی خراپی دۆخی كاره‌با، خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تییان ئەنجام داوە و داوایان له به‌رپرسانی ناوچه‌كه كردووە، وه‌ڵامی داواكارییه‌كانیان بده‌نه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوانه جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، “هێزه‌كانی پاراستنی یاسا”، ده‌ستوه‌ردانیان كردووه و ڕێگه‌یان به خۆپیشانده‌ران نه‌داوه داواكارییه‌كانیان بگه‌یه‌ننه به‌رپرسانی ناوچه‌كه و له وێستگه‌ی كاره‌بای ناوچه‌كه دووریان خستوونه‌ته‌وه.