خۆپیشاندانی هێزەکانی چەپگەرا لە بریتانیا
هەینی ۱۹-۰۵-۱۴۰۳   |  09-08-2024
ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی گەلاوێژ، ناڕازییانی چەپگەرا و نەیارانی ڕەگەزپەرەستی لە بریتانیا، لەدژی هێزە توندڕۆ و دژە پەناخوازەکان، هاتنەسەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
هاوکات ئەنجوومەنی چاپەمەنی بریتانیا لەسەر زاری سەرچاوەیەکی دەوڵەتی ڕایگەیاند: بەراورد دەکرێ بەهۆی پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان، پۆلیس چاودێری ١٠٠ خۆپیشاندانی ئێعتڕازی بکات. لە لایەکی دیکەوە، گرووپەکانی ئێنتێرنێتی، لیستێک لە ئاژانسەکان و شیرکەتە حقووقییەکانی شارەزا لە بواری کۆچبەرانیان کردووەتە ئامانج و لەسەر تۆڕە مەجازییەکان بڵاویان کردووەتەوە. جێگای ئاماژەیە، خۆپیشاندانەکان لەدژی توندڕەۆکانی دژەپەناخوازی بریتانیا، لەڕۆژی چوارشەممەوە لە شارەکانی لەندەن، بریستۆل، ئەکسفۆرد و بیرمێنگام، دەستی پێکردووە.