
بەهەزاران کەس لە هاووڵاتییانی بریتانیایی، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٤، دژی سەردانەکەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ لەندەن، هاتنە سەر شەقامەکان و داوای وەستانی بەپەلەی شەڕی غەززە و ڕاگرتنی پڕچەککردنی ئیسڕائیلیان کرد.
زۆرینەی خۆپیشاندەران لەبەردەم دەستەی ڕادیۆی بریتانیا کۆبوونەوە و بە بەرزکردنەوەی دروشمی دژی سەردانەکەی دۆناڵد ترامپ، بەرەو گۆڕەپانی پەرلەمانی وڵاتەکەیان چوون. خۆپیشاندەران داوای ڕاگرتنی هاوکارییە سەربازییەکانیان کرد بۆ ئیسرائیل دژی خەڵکی غەززە و کۆمەڵکوژ کردن هەروەها برسیکردنیان. شایانی باسە، لە ئەنجامی ئەو خۆپیشاندانە جەماوەرییە کە ژمارەیان زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەس دەبوو، هێزەکانی پۆلیس بە مەبەستی بڵاوەپێکرن بە خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر ناڕازییان و بەهۆی دەخالەتی پۆلیس، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس هاتە ئاراوە و بەهۆیەوە، لانیکەم ٢٥ خۆپیشاندەر لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستبەسەر کران.