فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی هەزاران کەسی لە ئاڕژانتین دژ بە سیاسەتەکانی دەوڵەتی خاوییەر میلێئی
شەممە ۰۹-۱۰-۱۴۰۲   |  30-12-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، یەکێیەتییە کرێکاری و مەدەنییەکانی ئاڕژانتین، لە کاردانەوە بە فەرمانی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی هەندێ لە ماددەکانی پەیوەندیدار بە پشتیوانی ئابووری لە کرێکاران، داوایان لە دیوانی باڵای ئاڕژانتین کردووە کە پێش بە کرداری بوونی ئەم فەرمانە بگرێت.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاسۆشیتێدپرێس، بە هەزاران کەس لە ئەندامان و هەڵسووڕاوانی یەکێیەتییە کرێکاریی و مەدەنییەکانی ئاڕژانتین، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی بەفرانبار لە شاری بۆینێس ئایرێس پایتەختی ئەم وڵاتە، هاتنە سەر شەقامەکان و لەدژی فەرمانە نوێیەکەی سەرۆک کۆمار خاوییەر میلێئی سەبارەت بە کەمکردنەوەی حەقدەست و مەزایاکان، نەمانی یاسا و ڕێساکانی تایبەت بە کار و گرتنەبەری سیاسەتی دەستپێوەگرتن، خۆپیشاندانیان ئەنجام دا. جێگای ئاماژەیە، خاوییەر میلێئی کە لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ بە دانی بەڵێنی “پێشکەوتن و گەشەسەندنی ئابووری” و “هێنانە خوارێی ڕێژەی ئاوسان” سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە ئاڕژانتین دەستەبەر کردبوو، ڕایگەیاندووە: بەکردەوە دەرهێنانی چاکسازی لە یاسا و ڕێساکانی تایبەت بە کار و گرتنەبەری سیاسەتی دەستپێوەگرتن، بە مەبەستی بووژاندنەوەی ئابووری داڕماوی وڵات گیراوەتە بەر.