فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی هەزاران کەسی لە ئیسرائیل
یەکشەممە ۱۶-۱۱-۱۴۰۱   |  05-02-2023

بە دەیان هەزار کەس لە خەڵکی ئیسرائیل شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ١٦ی ڕێبەندان،  بۆ پێنجەمین حەفتەی بەردەوام لە دژی دەوڵەتی نتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەوڵنێری یۆرۆنیووز، خۆپیشاندەران لە رێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکاردی وەک “ئیسرائیل هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی جیهانی”، لە ئاست بەرنامەکانی دەوڵەتی نتانیاهوو ناڕەزایەتییان دەربڕی و ئەم هەوڵەیان بە هێرش بۆ سەر دێمۆکراسی لە ئیسرائیل ناوبردووە. شایانی باسە، ئەم خۆپیشاندانە لە ٢٠ شاری ئیسرائیل بەرێوەچووە و ناڕازییان خوازیاری ڕاگیرانی چاکسازی لە سیستمی دادپەروەرین کە دەوڵەتی ئیسرائیل بەڵێنی دابوو. بەپێی زانیارییەکان، دەوڵەتی ئیسرائیل گەڵاڵەی پێداچوونەوە بە سەر سیستمی دادپەروەری ڕادەستی پەرلەمانی ئەم وڵاتە کردووە و لە ئەگەری دەنگ پێدان بەم گەڵاڵەیە، پەرلەمان دەتوانێ بڕیارەکانی ئەنجومەنی باڵای ئیسرائیل هەڵوەشێنێتەوە. خۆپیشاندەران ئەم هەوڵە بە ئاڕاستەی لەناو چوونی سەربەخۆیی دادپەروەری و لاوازکردنی ڕۆڵی ناوەندەکانی یاسایی لە ئیسرائیل دەزانن.