فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی هەزاران کەسی لە ئەفریقای باشوور دژی توندووتیژی ڕەگەزی
شەممە ۳۰-۰۱-۱۴۰۴   |  19-04-2025

حەفتەی ڕابردوو، بە هەزاران کەس لە شاری “پرتۆریا”ی ئەفریقای باشوور، لە ئێعتڕاز بە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کچێکی ٧ ساڵ تەمەن و کەمتەرخەمی بەرپرسانی دەوڵەتی لەئاست پێڕاگەیشتن بەم پەروەندەیە، خۆپیشاندانیان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم منداڵە ساڵی ڕابردوو کاتێک کە چاوەڕێی پاسی قوتابخانەکەیان بووە، ڕفێندراوە و دواتر دەستدرێژی کرابووە سەر، بەڵام ئەم ڕووداوە دوای مانگێک بە پۆلیس ڕاگەیەندرابوو. ئەم پەروەندەیە کە بووەتە تەوەرێکی نیشتمانی لە ئەفریقای باشوور، هەمووان خوازیاری بەڕێوەبردنی دادپەروەری لەمبارەوە بوون. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەتا ئێستا هیچ کەس لەم پێوەندەدا دەستبەسەر نەکراوە. جێگای ئاماژەیە، خۆپیشاندەران کە سەرجەم جلی ڕەشیان لەبەر کردبوو، لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و دەست نووسراوە لە مەحکووم کردنی دەستدرێژی و توندووتیژی لەدژی ژنان و منداڵان، خوازیاری ئەوە بوون کە دەوڵەت دیاردەی “توندووتیژی ڕەگەزی” وەک قەیرانێکی نیشتمانی پێناسە بکات و دۆخی نائاسایی ڕابگەیەنێت.