فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی هەزاران کەسی لە تورکییە دژبە سیاسەتەکانی ئەردۆغان
سێشەممە ۰۱-۰۸-۱۴۰۳   |  22-10-2024

ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی ڕەزبەر، زیاتر لە ١٠٠ هەزار کرێکار لە خۆپیشاندانێکی گەورە لە شاری ئانکارا پایتەختی تورکییە، هاتنەسەر شەقامەکان و دژبە سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئەردۆغان خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
ئەم خۆپیشاندانە کە لە لایەن کۆنفێدراسیۆنی یەکێتییە کرێکارییەکانی تورکییە “Türk_iş” ڕێکخرابوو، دەرخەری ناڕەزایەتیی بەربڵاوی کرێکاران لە ئاست بارودۆخی ئابووری ئێستای تورکییە و سیاسەتی دەست پێوەگرتنی دەوڵەتی ئەردۆغانە. شایانی باسە، خۆپیشاندەران بە وتنەوەی درووشمی “ئێمە کێشەمان هەیە و ناتوانین ژیانمان دابین بکەین”، خوازیاری دەست لەکار کێشانەوەی دەوڵەت و باشتربوونی دۆخی ژیانیان بوون.