فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی هەزاران کەسی لە شارەکانی ئیسرائیل
هەینی ۱۴-۱۰-۱۴۰۳   |  03-01-2025

بە گوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکانی ناوخۆی ئیسرائیل، لەگەڵ بەڕێ کەوتنی شاندی دانوستانکاری ئیسرائیل، هەزاران کەس لە خەڵکی چەند شارێکی ئیسرائیل بە تایبەت تلاڤیڤ بە جلوبەرگی سپی چوونە بەردەم باڵەخانەی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیان و داوایان لە بنیامین ناتانیاهۆ کرد، دەبێت لە پێناو ئازادکردن و گەڕاندنەوەی سەرجەم بارمتەکان ڕێککەوتن بکرێت.
خرۆشانی شەقامی شارە سەرەکییەکانی ئیسرائیل، دوای بڵاوبوونەوەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیان بوو کە تێیدا هاتووە، شاندی دانوستانکاری ئیسرائیل بە نێوەندگیری هەر یەک لە میسر و قەتەر بەشداری لە گفتوگۆ و دانوستانێکی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ حەماس دەکات. بە گوێرەی ئەو ئامارانەی ئاشکرا بوون، زیاتر لە ١٠ هەزار و ٣٠٠ فەلەستنی لە زیندانەکانی ئیسرائیل هەن، لە بەرانبەردا ١٠٠ بارمتە لە کەرتی غەززە لە دەستی چەکدارانی حەماس دان.