خۆپیشاندانی هەزاران کەسی لە لۆس ئانجلێسی ئەمریکا
دوشەممە ۲۸-۰۱-۱۴۰۲   |  17-04-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بە هەزاران کەس لە خەڵکی شاری “لۆس ئانجلێس”ی ئەمریکا، ڕۆژی شەممە ٢٦ی خاکەلێوە، لە ناڕەزایەتیی بە نوێترین ئاستەنگییەکانی دیاریکراو بە مەبەستی لەناوبردنی کۆرپەڵە، خۆپیشاندانیان کرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕەزایەتییەکان دژ بە لەناوبردنی کۆرپەڵە لە ساڵی ڕابردووەوە بە دوای بڕیاری دیوانی باڵای ئەمریکا دەستی پێکردووەوە کە بەپێی ئەم بڕیارە، مافی لەناوبردنی کۆرپەڵە چیدی وەک یەکێک لە مافەکانی فێدێڕاڵ بەپێی دەستوور لەبەر چاو ناگیرێت. داکۆکیکارانی مافی لەناوبردنی کۆرپەڵە، لە ئاست ئەم بڕیارە کە لە لایەن یەکێک لە دادوەرانی فێدێڕاڵ بە ئاڕاستەی بەرتەسک کردنەوەی بەکارهێنانی دەرمان ڕاگەیەندراوە، زۆر ناڕازین.