فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی چالاکوانان و هەڵسووڕاوانی سیاسی لە ئۆرووپا دژ بە دانیشتنی لووتکەی وڵاتانی G7
یەکشەممە ۲۷-۰۳-۱۴۰۳   |  16-06-2024

لەگەڵ بەڕێوەچوونی لووتکەی وڵاتانی گرووپی حەوت، خۆپیشاندەران دژی سیاسەتەکانی سەرکردەکانی وڵاتانی گرووپی حەوت گردبوونەوە و داوا دەکەن پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل بپچڕێنن و کۆتایی بە شەڕی غەززە بهێنرێت.
لەلایەکی دیکەشەوە خۆپیشاندەران دەڵێن: ئەو لووتکەیە و ئەو ئێوارەخوانەی بۆ سەرکردەکان ئامادەکراو جیاکارییە لەنێوان چینی هەژار و دەوڵەمەند و دەکرێت بە تێچووییەکی کەمتر کۆبوونەوەکە بەڕێوە بچێت. جێگای ئاماژەیە، ماوەی دوو ساڵە جەنگی ڕووسییە و ئۆکڕاین بەردەوامە، جەنگی ئیسرائیل و حەماسیش پێی ناوەتە مانگی نۆیەمەوە و بەگوێرەی ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا زەوی خەریکە دەکوڵێت و بۆ گفتوگۆ لەبارەی ئەو ئەو قەیران و ململانێ جیهانییانە 50ـەمین لووتکەی وڵاتانی گرووپی حەوت لە ئیتالیا دەستی پێ کردووە، بەڵام خۆپیشاندەران و چالاکوانان هیچ هیوایەک لەم لوتکەیە بەدی ناکەن و ڕەخنەشی لێ دەگرن.