فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی کارمەندانی ژینگەپارێز لە بەسرە
یەکشەممە ۲۸-۱۱-۱۴۰۳   |  16-02-2025

ئەمرۆ یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، بە سەدان کارمەندی ژینگەپارێز لە پارێزگای بەسرە، لە ناوەندی ئەمشارە خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و داوای چوونەسەرەوەی مووچەکانیان و پەسەندکردنی پێوەرەکانی مووچەیان کرد.
پێگەی سۆمەریە نیوز ڕایگەیاندووە، بە سەدان کارمەندی ژینگەپارێز لە شارەوانی بەسرە بۆ خۆپێشاندان چوونەتە ناوەندی پارێزگاکە، بۆ ئەوەی داوای باشترکردنی مووچەکانیان و هەموارکردنەوەی قەبارەی مووچە و دەرماڵەکانیان بکەن. شایانی باسە، خۆپیشاندەران بە مەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان،  ڕێگای کۆنی پارێزگاکەیان داخستووە. جێگای ئاماژەیە، مووچەی کارمەندانی ژینگەپارێزی عێراق، زۆرترینی لە نێوان 170 بۆ 350 هەزار دینارە، کە کەمترین مووچەیە تا ئێستا لە عێراق.