فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندانی کچانی خوێندکار لە زانکۆی سلێمانی
هەینی ۲۹-۰۲-۱۴۰۲   |  19-05-2023

بەپێی ڕاپۆرتی ڕاگەیەنەرەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، خوێندکارانی کچ لە بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی، لە ئاست نەبوونی ئاو و کارەبا، ئێواڕێ ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی گوڵان، دەستیاندایە خۆپیشاندان و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر ڕێگای هاتووچۆیان لە شەقامی سەرەکی قلیاسان بست.
خوێندکارانی ناڕازی ڕایانگەیاندووە، ماوەی زیاتر لە سێ رۆژە لە بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی ئاو و کارەبایان نییە و لە دۆخێکی خراپدا دەژین و بەوهۆیەوە ناتوانن خواردن و پێداویستییەکانیان ئامادە بکەن. ئاماژە بەوەش کراوە بەهۆی نەبوونی ئاو و کارەبا لە بەشەناوخۆییەکانیان، چەند رۆژێکە بەشێک لە خوێندکاران بە “کێک و ساردی” ژەمی خواردنەکانیان بەرێدەکەن و نەیانتوانیوە خواردن ئامادە بکەن. جێگەی ئاماژەیە، کێشەی نەبوونی ئاو و کارەبا لە بەشی ناوخۆیی کچانی زانکۆی سلێمانی نوێ نییە و پێشتریش لە ساڵانی رابردوودا چەند جارێک خۆپیشاندانیان کردووە و داوای چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەیان کردووە، وەک خوێندکارەکان خۆیان دەڵێن، ئەمجارەش داواکانیان بۆ سەرۆکایەتی زانکۆ و بەرپرسانی بەشەناوخۆییەکەیان بەرزکردووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەشێوەیەکی تەواو کێشەکانیان چارەسەرنەکراوە.