خۆپیشاندان دژی هێرشەکەی سەر ناوەندی کلتووری ئەحمەد کایا لە پاریس
شەممە ۰۳-۱۰-۱۴۰۱   |  24-12-2022
ڕۆژی شهممه ٣ی بەفرانبار، جارێكی دیكه رهوهندی كوردی له پاریس خۆپیشاندانی له دژی هێرشهكهی سهر ناوهندیی كولتووری ئهحمهد كایا و كوژرانی سێ هاووڵاتیی و برینداربوونی سێ کەسیتر ئهنجامدا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی ههینی ٢ی بەفرانبار، کەسێکی تەمەن ٦٩ ساڵ لە شاری پاریس پایتەختی فەرانسە بە چەکەوە هێرشی کردە سەر سەنتەرێکی رۆشنبیری کوردیی و لەئەنجامدا، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون. جێگەی ئاماژەیە،
دوای دەستگیرکردنی هێرشکارەکە و بڵاوبوونەوەی هەندێک زانیاری لەبارەی رووداوەکە، کوردانی دانیشتووی فەرانسە و بەشێک لە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانێکیان دژی ئەو هێرشە دەستپێکرد و تێیدا گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران دروستبوو.