هێرشی نیزامی رووسیە بە ئوکراین لە زۆربەی وڵاتانی دنیا دژە کاردانەوەی لێ که وته وه و خەڵکی ئازادیخواز لە دژی هەڵگیرسانی ێه م شەڕە وێرانکەر و دژی ئینسانیە وەدەنگ هاتن و رژانە سەر شەقامەکان.
روژی یەک شەممە ٨ی مانگی رەشەمە زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس لە برلین دژی هێرش و شەڕی رووسیە لە ئوکراین و حمایەت لە ئاگربەس خۆپیشاندانی ئیعترازیان خستە رێ. بە وتەی پولیسی برلین ژماری بەشداربوان روو لە زیاد بوونە. خۆپیشاندانی هاو شێوە لە شارەکانی دیکەی ئاڵمان وەک هانوفر و مۆنیخەش بەڕێوە چوو.
جێی ئاماژەیە کە لە رۆژانی شەممە و جومعەش لە زۆریەک لە شارەکانی دیکەی وڵاتان لە وانە: مۆسکۆ، سەنت پەترزبۆرگ، سیدنی، تۆکیۆ، دیهلی، ئیستانبوڵ، ئانکارا، قبرس، بەیروت، مادرید، بارسلۆنا، وەرشو، لەندەن، پاریس، لاهە، رۆم، ژنێو، برن، دوبلین، هیلسینکی، پراگ، نیویورک ، خۆپیشاندان و ئیعتراز دژی شەڕ بەردەوام بوو.