رۆژی پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردان، لەسەر بانگهێشتی شۆرای هاوئاهەنگی رێکخراوی سینفی مۆعەلیمان بۆ کۆبوونەوەی نارەزایەتی، مۆعەلیمان و فەرهەنگیان لە ئاستی سەراسەریدا، مامۆستایان لە زۆرشار وشارۆچکە هاتنە سەر شەقام و نارەزایەتی خۆیان دەربڕی.
ئەم کۆبوونەوە ناڕەزایەتیانە لە حالیکدا بەرێوە چوون کە دەیان کەس لە مۆعەلیمان و خانەنشینکراوان لە رۆژانی ڕابردوو و هەروەها پێش لە دەستپێکردنی کۆبوونەوەکان، دەستبەسەر کران. جگە لەوەش پەیامی هەڕەشە بۆ مۆعەلیمان زیادی کردووە و کەشێکی ئەمنیەتی بەهێز لەو ناوچانەی کە بریاری کۆبوونەوەی نارەزایەتی درا بوو، دروست ببوو . بەڵام هێزە بەکرێگیراوەکانی کۆماری ئیسلامی نەیانتوانی دەنگی مۆعەلیمانی دلێر خامۆش کەن و ئەمڕۆش سەدان مۆعەلیم هاواریان بەرز کردەوە و وێڕای داواكردنی ئازادكردنی هاوپیشەكانیان، وتیان: “هاتوین بۆ بنبڕكردنی هەڵاواردن”.
ئەم کۆبوونەوە نارەزایەتیانە تا ئەوجێیە کە ئاگادارین لە شارەکانی؛ خۆرەم ئاباد، مەریوان، ساری، بیجار، هەرسین، سەردەشت، سنە، بەندەرعەباس، کاشمەر، هەمەدان، کەرەج، بۆکان، سەقز، کرماشان، ئەهواز، ئەندیمشک، مەلایر، زەنجان، چوارمەحال و بەختیاری،ئیسلام ئابادی غەرب، مازەندەران و ئەردەبیل بەرێوە چوو.