فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی خەلکی سەقز و سنە
یەکشەممە ۲۷-۰۶-۱۴۰۱   |  18-09-2022

خەڵکی شارەکانی سنە و سەقز، ڕق و تووڕەیی خۆیان بۆ مەرگی ژینا ئەمینی کە بە دەستی هێزە سەرکوتگەرەکانی گەشتی ئیرشاد لە تاران کوژرا دەربڕی.
ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەرمانان، پاش ئەسپەردەکردنی تەرمی ژینا ئەمینی، خەڵکی شۆڕشگێڕی شاری سەقز بە رێپۆان و شوعار دان چوونە بەر فەرمانداریی ڕژیم لە سەقز و ڕووبەرووی هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم بوونەوە و دروشمیان بەدژی ڕێژیم دا و وێنە و پووستێری خامنەییان لە مەیدانی هەڵۆی شاری سەقز سووتاند و سەر لە ئێوارەی ئەو ڕۆژە زیاتر لە سەتا ٩٥ی دووکان و بازاڕی شاری سەقز داخران و ئینتێرنێت لە لایەن ڕێژیمەوە پچڕا و هەتا ئێستاش ئەو حاڵەتە بەردەوامە و ئینتێرنێتی ماڵانیش زۆر خاوە و کاری پێ ناکرێ.
هه‌زاران كه‌س له‌ خه‌ڵكی شاری سنه‌ به‌ دروشمی “سه‌قز ته‌نیا نییه‌، سنه‌ پشتیوانیه‌” و “مەرگ بۆ دیکتاتۆر” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و وێڕای مه‌حكوومكردنی كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاده‌وه‌، پشتیوانی خۆیان له‌ خه‌ڵكی شاری سه‌قز ڕاگه‌یاند.