فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپێشاندانی بەرینی جهماوهری له چهند شاری سیستان و بهلووچستان
یەکشەممە ۱۳-۰۹-۱۴۰۱   |  04-12-2022

ڕۆژی ههینی ١١ی سهرماوهز، خهڵكی بهلووچستان بهپێی ڕهواڵی ههموو حهوتوویەک دژبه دهسهڵاتی كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد و دژبه بهرپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وتەوە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، خهڵكی شۆرشگێری بهلووچستان له شارهكانی زاهیدان، تهفتان، چابههار، ئێرانشار و سهراوان پاش نوێژی ههینی ڕژانه سهر شهقام و دژبه سهركوتگهرییهكانی كۆماری ئیسلامی دروشمیان بهرز كردهوه‌. له چهند شاری ئهو ئوستانه هێزه ئهمنیهكان به تهقهی ڕاستهوخۆ و گازی فرمێسكڕێژ ڕووبهڕووی خۆپێشاندهران بوونهوه و چهند كهس برینداربوون. شایانی باسه كه ژنانی بهلووچ لهو ناڕهزایهتییانە دا ڕۆڵی بهرچاویان بووە و به وتنهوهی دروشمهكانی “ژن، ژیان، ئازادی”، “مهرگ بۆ سپایی و بهسیجی” و “زیندانی سیاسی ئهبێ ئازاد بكرێت دژایهتی خۆیان لهگهڵ دهسهڵاتی سهركوتگهری ئیسلامی نیشان دا و داوایان له خهڵكانی دیكهی ئێران كرد پشتیوانیان لێ بكهن.