فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

خۆپێشاندانی دژە دەوڵەتی خۆێندكاران و كرێكاران لە پاناما
دوشەممە ۲۰-۰۴-۱۴۰۱   |  11-07-2022

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٩ی پووشپه‌ڕ، خۆێندكاران و كرێكاران لە پاناما دژ به‌ سیاسه‌ته‌ نئۆلیبڕالییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قام و خوازیاری داخرانی بنكه‌ نیزامییه‌كانی ئامریكا له‌و وڵاته‌ بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆێندكاران و كرێكارانی پانامایی له‌ به‌رده‌م زانكۆی پاناما كۆبوونه‌وه‌ و ڕایانگه‌یاند: ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جیبه‌جێ نه‌كرێت له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا مانگرتنی سه‌رانسه‌ری ڕاده‌گه‌ینن. له‌و خۆپێشاندانه‌دا،‌ كرێكاران، خۆێندكاران، ڕێكخراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئیتحادییه‌كان و مۆعه‌لیمان دژبه‌ سیاسه‌ته‌ نئۆلیبڕالییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری هاتنه‌ خواره‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی و پێداویستییه‌كانی خۆراك و ده‌رمان، هه‌روه‌ها بردنه‌ سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و داخرانی چوار بنكه‌ی سه‌ربازی ئامریكا له‌و وڵاته‌ بوون.