خۆپێشاندانی سەدان کەسی لە شارۆچکەی دوجەیل لە پارێزگای سەلاحەددین
شەممە ۰۴-۱۲-۱۴۰۳   |  22-02-2025

ڕۆژی هەینی ٣ی ڕەشەممە، بەسەدان کەس لە شارۆچکەی “دوجەیل”ی سەر بە پارێزگای سەلاحەددین، دژی کارگەکانی قیر لە نزیک ناوچەکانی نیشتەجێبوون خۆپیشاندانیان کرد.
دانیشتووانی شارۆچکەی دوجەیل دەڵێن: بەهۆی کارگەکانی قیرەوە یەک لەسەر سێی خەڵک تووشی شێرپەنجە بوون، هاوکات پسپۆڕێکی تەندروستیش ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی کارگەی قیر لە شارۆچکەی دوجەیل، ئاستی پیسی هەوای شارۆچکەکە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و کارەسات بەڕێوەیە. شایانی باسە، خۆپیشاندانەکە ماوەی چەندین کاتژمێر درێژەی هەبووە و خۆپیشاندەران ڕێگەی سەرەکی موسڵ بەغدادیان داخستووە و داوا دەکەن کارگەکانی قیر دابخرێن، چونکە مەترسی ڕاستەوخۆن لەسەر ژیانیان.